پەرلەمانى کوردستان لەبارەى داهاتەوە کۆدەبێتەوە
12:23 - 19/12/2021
زەمەن_هەرێمى کودستان
بڕیارە رۆژى سێشەممە پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە و تەوەرێکى کۆبوونەوەکە
تایبەتە بە داهاتەکانى هەرێمى کوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پەرلەمانى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە،
رۆژى سێشەممە، دانیشتنی ژماره (12)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیەم کاتژمێر ژژ
بەڕێوەدەچیت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه چوار ته‌وه‌ر
ده‌بێت و تێیدا پێنج پڕۆژه‌یاسا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و پێشنیازه یاسایه‌كیش
ده‌خرێته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ خستنەڕووی بەدواداچوونی لێژنەی (دارایی و كاروباری ئابووری)
سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان، كه به‌م شێوه‌یه بێت:
یەكەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی لێژنەی (دارایی و كاروباری ئابووری) سەبارەت
بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی بڕگەی
(دووەم)ی ماددەی (78) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی
كوردستان:
1 - پڕۆژەیاسای پەروەردە
و فێركردن لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
2 - پڕۆژەیاسای هەمواری
یەكەمی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2021 یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
سێیەم: دەنگدان لەسەر ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی
(90، 91، 93، 96، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1 - پڕۆژەیاسای هەمواری
یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
2 - پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی
پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی
حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1 - پێشنیازەیاسای
پاراستنی ئەرشیف لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
2 - پڕۆژەیاسای چەك لە هەرێمی كوردستان-عێراق.