مه‌رجه‌كانی پێدانی كارتی ڤاكسین به هاوڵاتیان راگه‌یه‌نرا
12:14 - 19/12/2021
زەمەن_سلێمانى
ته‌ندروستيی سلێمانی تا ئێستا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كارتی ڤاكسینی بۆ هاوڵاتیان
كردوه، كه هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتوه، به‌پێی رێنماییه‌كان پێویسته ئه‌وانه‌ی
داوای كارتی ڤاكسین ده‌كه‌ن چه‌ند رێكارێك جێبه‌جێ بكه‌ن.
لە راگه‌یه‌ندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە،
لەماوەی کارکردنی تیمەکانی دروستکردنی کارتی ڤاکسین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی
سلێمانی تەنها لەناو سەنتەری سلێمانی لەڕێگەی سێ تیمەوە کەتایبەت کراوە بۆ ئەو مەبەستە
توانراوە تا ئێستا نزیکەی پێنج هه‌زار کارتی پلاستیکی ڤاکسین بۆ هاوڵاتیان دروست
بکرێت.
مه‌رجه‌كانی پێدانی كارتی ڤاكسین:
یه‌كه‌م: دەبێت هەردو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت
دوه‌م: ناوی لە تۆماری سیستمی ئونلاین داغڵ کرابێت
سێیه‌م: دەبێت سەردانی ئەو سەنتەرانە بکەن کە پێشتر ڤاکسینی وەرگرتوە داواکاری پێش کەش بکات.
چواره‌م: هیچ هاوڵاتیەک ناتوانێت ڕاستەوخۆ سەردانی سەنتەری دروستکردنی کارتی
ڤاکسین بکات، دەبێت هاوڵاتی سەردانی ئەو سەنتەرو مەڵبەندو بنکانە بکات کە پێشتر ڤاکسینی
وەرگرتوە.
ئەو پێداوستیانەی هاوڵاتی دەبێت لەکاتی سەردانیکردن پێبێت:
کارتی وەرگرتنی ڤاکسین
فۆتۆکۆپی پاسپۆرت بەملەوەنی
5000 هەزار دیناری عێراقی بۆ وصلی ژمێریاری (38آ)