642 کوردستان

ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکى "گرنگ" لە بارەى داهاتى هەرێمى کوردستان دەکرێت

11:10 - 19/12/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان

لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، لەگەڵ وەزیرانی دارایی و سامانە سروشتیەكان لەبارەى داهاتەوە كۆدەبنەوە.


ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه‌، لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، دەچێتە ئەنجوومەنی وەزیران و لەگەڵ وەزیرانی دارایی و سامانە سروشتییەكان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كێشەكانی كۆنەكردنەوەی سەرجەم داھاتەكانی ھەرێمی كوردستان، كۆدەبنەوە.

بەپێى زانیارییەکان، لەم كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر كێشەكانی بەردەم كۆكردنەوەی سەرجەم داھاتەكان دەكرێت و دواتر ئەو داتا و وەڵامانەی لەلایەن وەزیرانی دارایی و سامانە سروشتییەكانه‌وه‌ دەدرێتە لیژنەكە، دەكرێتە راپۆرتێكی ورد و لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان، لیژنەی دارایی دەیخوێنێتەوە و پەرلەمانتاران گفتوگۆی لەسەر دەكەن.

بڕیاریشە دوای كۆبوونەوەكە، لیژنەی دارایی راپۆرتێكی لەسەر ئامادە بكات و  یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمان گفتوكردنە لەسەر داھاتەكانی ھەرێمی كوردستان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن