رونكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ
12:18 - 18/12/2021
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به سوتانی به‌شێكی بیناكه‌یان
و ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه لیژنه‌ی رونكردنه‌وه پێكده‌هێنن.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك
له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه
سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ 18/12/2021 ئاگر له ژووری دادوه‌رێكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی
كوردستان له نهۆمی دووه‌می باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كه‌وێته‌وه‌و دوای
ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانی ئاگركۆژینه‌وه‌و گه‌یشتنیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه،
ئاگره‌كه ده‌كوژێنرێته‌وه و كۆنترۆڵ ده‌كرێت. خۆشبه‌ختانه ئه‌و رووداوه هیچ زه‌ره‌ری
گیانی نه‌بووه‌و ته‌نیا زه‌ره‌ری مادی لێكه‌وتۆته‌وه. ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی
كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت كه لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و
رووداوه پێك دێنێت و دواتر ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
18/12/2021