تەرمی نیپاڵییه‌ك كه ئاوبردبووی له قوشته‌په دۆزرایه‌وه
10:09 - 18/12/2021
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
ژماره‌ی قوربانیه‌كانی
شاره‌دێی قوشته‌په كه به‌هۆی لافاوه‌وه خنكان گه‌یشته شه‌ش كه‌س.
دره‌نگانێكی شەوی
رابردوو تەرمی كەسێكی نیپاڵی دۆزرایەوە، كە لەگەڵ سێ كەسی دیكە ئۆتۆمبێلەكەیان ئاو
بردبووی، بەھۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.
په‌یامنێری
"زه‌مه‌ن" له شاری هه‌ولێر، له زاری ستار حاجی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی
قوشته‌په‌وه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه ئه‌و نیپاڵییه له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه
ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ئاو بردبووی.
له‌سنوری قوشته‌په هێشتا ته‌رمی منداڵه ته‌مه‌ن 10 مانگه‌كه به‌ناوی دانەر نەبەز،
تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.