381 کوردستان

گه‌نجێك له‌ ته‌كیه‌ ئاو بردی و خنكا

09:35 - 18/12/2021

زه‌مه‌ن – چه‌مچه‌ماڵ


 گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌ناوی (رامیار به‌ختیار) لە ناحیەی تەکیەی سه‌ر به‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ کەوتە ناو چەمەوە و ئاو بردی.

روداوه‌كه‌ شەوی رابردوو رویداوه‌ و كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌یانتوانی بیدۆزنه‌وه‌و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای گه‌ڕانێكی زۆر ته‌رمه‌كه‌یان به‌خنكاوی دۆزیه‌وه‌.  


كه‌سوكاری رامیار قسه‌یان بۆ میدیاكان كردوو باسیان له‌وه‌كرد كه‌ ناوبراو  لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکیدا چونەتە دەرەوەی ناحییەکە بۆ سنوری تەکیەی کۆن و کەوتووەتە ناوچەمەکەوە و خنکاوە. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن