672 کوردستان

هاوڵاتیەك بە هەورەبروسكە گیانی لەدەستدا

09:46 - 17/12/2021

کۆیە_هەژار رەشید

كەمێك پێش ئێستا  بەهۆی  هەورەبروسكەوە هاوڵاتیەك بە ناوی  كاروان بكر تەمەن٣٦  ساڵ گیانی لەدەستدا.

هاوكار عەلی  وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی كۆیە  بە  "زه‌مه‌ن"ی راگەیاند،  ئه‌مشه‌و  هاوڵاتیەك  هێنراوەتە  نەخۆشخانەی  گشتی تەقتەق  كە بە هەورەبروسكە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، هاوڵاتیەكە ناوی كاروان بكر خاوەنی سێ منداڵە و تەمەنی  ٣٦ ساڵە، لەبەردەرگای خۆیان لە ناو ناحیەی تەقتەق هەورەبروسكە لێی داوە، تا گەیەنراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن