2298 کوردستان

لێدوانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌باره‌ی راگرتنی ده‌وام

09:16 - 17/12/2021

زەمەن- پشتیوان جەمال

بەڕپرسێكی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەینێ لە سنوری هەردوو پەروەردەی سلێمانی دەوامی خوێندن بەردەوام دەبێت، بەڵام لە هەر شوێنێكی دەرەوەی شار، پێویست بكات دەوام رادەگیرێت.


بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە "زەمەن"ی راگەیاند، هەرچەندە بارانبارین بەردەوامە، بەڵام سبەینێ لە سنوری هەردوو پەروەردەی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتیش دەوامی خوێندن بەردەوام دەبێت، بەڵام لەدەرەوەی شارەكان قایمقامەكان بڕیار دەدەن، لەهەندێك شوێنی دەرەوەی شاریش كە لەسنوری پەروەردەی سلێمانی بن، ئەگەر پێویست بكات، بڕیاری راگرتنی دەوام دەدەن.

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە راگرتنی خوێندن لەو شوێنانەی لافاویان تێدا روویداوە.

له‌ سنوری پارێزگای سلێمانیش په‌روه‌رده‌ی دوكان پشووی راگه‌یاند.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن