لە سنوری سلێمانیش ئەم پەروەردەیە پشووی راگەیاند
08:22 - 17/12/2021
زهمهن_دوكان
ئیدارەی قەزای دوکان، بەھۆی ناجێگیری کەشوھەواو بارانبارین، سبەی بۆ سەرجەم
ناوەندەکانی خوێند لەسنورەکەی کردە پشوو.
سیروان سەرحد قایمقامی قەزای دوکان رایگهیاند، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە
پاش راویژ لەگەڵ بەریوەبەری پەروەردەی دوكان لەبەر سەلامەتی گیانی قوتابی و خوێندکارەکان
و مامۆستایان بەھۆی ناجێگیری کەشوھەواو بارانبارین، بڕیاماندا، بەیانی ڕۆژی شەمە بەرواری
٢٠٢١/١٢/١٨، پشووی فەرییە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری قەزای دوكان.
ئهوه له كاتێكدایه بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی پەروەردەی ھەولێر بڕیاریدا، لە سەرجەم قوتابخانەی پەروەردەکانی ناوەندی
هەولێر، دەشتی هەولێر، دەورووبەری هەولێر، مەخموور، دەوام بووەستێندرێت.