خوێندن له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوری هه‌ولێر راگیرا
08:14 - 17/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر بڕیاردا لە سەرجەم قوتابخانەی پەروەردەکانی
ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، دەورووبەری هەولێر، كۆیه و مەخموور، دەوام بووەستێندرێت.
تاریق حەیدەری قایمقامی قەزای کۆیە له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه،
"بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، لەبەر سەلامەتی گیانی قوتابی و خوێندکارەکانمان،
بەھۆی ناجێگیری کەشوھەواو باران بارین، بڕیاماندا، بەیانی ڕۆژی شەمە بەرواری
٢٠٢١/١٢/١٨، پشووی فەرییە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری قەزای کۆیە".
هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ھەولێر بڕیاریدا، لە سەرجەم
قوتابخانەی پەروەردەکانی ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، دەورووبەری هەولێر، مەخموور،
دەوام بووەستێندرێت.