973 کوردستان

زانیاری له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی سلێمانی.. كوژراو و بریندار هه‌ن

06:28 - 17/12/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی

ئێوارەی ئەمڕۆ لەناوچەی کێلە سپی کەدەکەوێتە پشت پێشانگای ئۆتۆمبێلی "علوجەکان" لە سلێمانی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروستبوو، لەئەنجامدا کەسێک کوژراوە و چوار كه‌سیش برینداربوون.


سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە "زه‌مه‌ن"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەکی کێلە سپی شاری سلێمانی روداوێکی تەقەکردن روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و چوار کەسی دیکەش بریندارن و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

بەگوێرەی زانیارییەکان کێشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ کە لەسەر رێگەی سلێمانی - تاسڵوجە و بەدیاریکراوەی لە پشت پێشانگای ئۆتۆمبێلی "علوجەکان" رویداوە بەهۆی کێشەی ئاودانی شوێنە کشتوکاڵەییەکان و زەوی و زارەوە بووە، لەئەنجامیشدا شەڕ و تەقەکردن لەنێوان هەردوو لایەنی ناکۆکدا روویداوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن