ژماره‌ی قوربانییه‌كانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌رزبووه‌وه
05:44 - 17/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه
گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌یان به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 12 كه‌س.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئاماری
قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 12 کەس گیانیان لەدەستداوە،
کە تەرمی کەسێکیان نەدۆزراوەتەوە، هاوکات دوو کەسی دیکەش بریندارن.
پارێزگاری هه‌ولێر وتیشی کەسێک بە هەورەبرووسکە گیانی له‌ده‌ستداوه.
پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئەو کەسانەی کە ماڵەکانیان ئاوی تێچووە و شوێنی
مانەوەیان نییە وتی، جگە لە خۆراک، شوێنی پێویستیان بۆ دابین دەکرێت و بە خەڵک
گوتراوە کە هەر کەسێک شوێنی نییە پەیوەندی بکات بە لایەنی پەیوەندیدارەوە لە
ناوچەکەی خۆی و شوێنی مانەوە بۆ ئەو خەڵکە دابین کراوە.