هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشدارییه‌كی راگه‌یاند
02:45 - 17/12/2021
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
په‌یامنێری "زه‌مه‌ن" له شاری هه‌ولێر له زاری وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، مەترسی بارانی بەخوڕ و لە ناکاو هێشتا بوونی هەیەو مەترسی بارانی
بەخوڕ و لە ناکاو هێشتا بوونی هەیە.
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی ده‌شڵێت، "رێگاكان کێشەیان نییە، تەنیا رێگای هەولێر
پیرمام نزیک شه‌قامی 150مەتری و رێگای کۆنی بنەسڵاوە، ئاویان لێ کۆبووه‌ته‌وه.
فازڵ حاجی داوای لەهاووڵاتیان كرد لە حاڵەتی زه‌روور نەبێت رێگاکانی دەرەوە
بەکارنەهێنن، بەتایبەت رێگاکانی باکووری هەولێر، چونکە مەترسی بارانی بەخوڕ و لە
ناکاو هێشتا بوونی هەیە.
فازڵ حاجی هۆشداریشیدا، لە كاتی
بارانبارینی به‌خوڕ ئەگەری داڕمانی شاخەکانیش له ئارادایه.