246 کوردستان

فراکسیۆنی گۆڕان: قەرەبویی زیانلێکەوتوانی ھەولێر بکرێتەوە

11:32 - 17/12/2021

زەمەن - هەولێر

دەقی راگەیەنراوەکە؛
شەوی رابردو، بەھۆی شەپۆلێکی باران بارین بەخوڕ، لەچەندگەڕەکێکی شاری ھەولێر و چەند ناوچەیەکی دەوروبەری لافاو و کارەساتێکی مرۆیی لێکەوتەوە، کە بەداخەوە بە ھۆیەوە زیانێکی زۆری مرۆیی و مادی بەر دانیشتوان کەوتوە و چەند ھاوڵاتیەک گیانیان لەدەست داوە .

‎بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسو کاری قوربانییەکان دەکەین و ھاوبەشی خەمیانین.
لەبارەی زیانلێکەوتوانی دیکەش، بەپێویستی دەزانین حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئیدارەی خۆجێی ھەولێر بە زوویی بە ھانای زیانلێکەوتوانەوە بچن و، جگەلە قەرەبووی مادیان و چارەسەرێکی ریشەیی بۆ دوورخستنەوەی دانیشتوانی ھەولێر لە لاوفاو و مەترسیەکانی بارانبارین لە وەرزی زستاندا بدۆزرێتەوە. ھاوکات لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لەرێی وەزارەتی شارەوانیەوە بەدواداچون بکەن بۆ کێشەکانی نەخشەی ئاو و ئاوەڕۆیی ئەو گەڕەکانە و بەرەو چارەسەری بنەڕەتی ھەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە.

فراکسیۆنی گۆڕان
لە پەرلەمانی کوردستان  
١٧/١٢/٢٠٢١

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن