ورده‌كاری شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان هێزی كۆماندۆو ئاڵتونی له سلێمانی
10:04 - 17/12/2021
زه‌مه‌ن
- سلێمانی
لە گەڕەکی ئه‌ندازیارانی
شاری سلێمانی، شه‌وی رابردوو شەڕەتەقە لە نێوان دوو هێزی ئەمنی روویدا، بەو هۆیەوە
کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسیش برینداربوون.
به‌رپرسێكی
ئه‌منی له سلێمانی به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند شه‌ڕه‌كه له نێوانی هێزی كۆماندۆ به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاکام عومەر و نۆزان شێخ جەعفەر له‌لیوای ئاڵتونی رویداوه‌و پاسەوانێکی پاسه‌وانێكی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ناوی
ئاراس سدیق كه لە دایکبوی 1990ە، كوژراوه‌و سێ کارمەندی دیکەی
ئه‌و دوو هێزه ئه‌منیه بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ناوبژی دوو هێزه‌كه‌ی
كردووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند
مانگی رابردودا ئەمە سێیەمجارە شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی روودەدات، بەهۆیەوە
دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و 17 کارمەندیش برینداربوون.