كونسوڵی چوار وڵات لهسهر سیستی چاكسازییهكانی پێشمهرگه نامهیهك بۆ سهرۆكی ههرێم دهنێرن
03:06 - 16/12/2021
"زهمهن"
كونسوڵی چوار وڵات، لهبارهی چاكسازییهكانی وهزارهتی پێشمهرگه و خانهنشینی
ئهفسهران و داواكارییهكانی هێزهكانی 70، نامهیهكیان بۆ نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی
ههرێم نارد.
کۆنسوڵی گشتیی
ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و جێگری کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، له نامهكهدا دهڵێن: لەم کاتەدا کە زیاتر لە
2000 پێشمەرگە خانەنشینکراون بەپێی یاسا نوێیەکە، ئێمە هانی جێبەجێکردنی
خانەنشینکردنی ئەو 830 ئەفسەرەش دەدەین".
ههروهها له نامهكهدا هاتووه "لهو باوەڕەداین پێویستە هەنگاوی هاوشێوە بگیرێنەبەر
لەسەر بڕگە هەڵپەسێردراوەکانی چاکسازی، کە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزیکردوونەتەوە بۆ
ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسندکردنیان، بۆ نموونە ستراتیژیی بەرگریی سەربازی و یەکەی
ژمێریاریی یەکگرتوو".
دەقی
نامەکە:
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی
هەرێمی کوردستانی عێراق
جەنابی سەرۆک،
ئێمە کۆنسوڵی گشتیی ئەو
وڵاتانەی لای خوارەوە واژۆمان کردووە، پیرۆزبایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
دەکەین لەسەر ئەو بەرەوپێشچوونەوەی فەراهەمی کردووە بۆ جێبەجێکردنی یاسای
خانەنشینیی پێشمەرگە، کە ئەمە هەنگاوێکی یەکجار گرنگە بۆ خوڵقاندنی هێزێکی شەڕکەری
کاریگەرتر. لەم کاتەدا کە زیاتر لە 2000 پێشمەرگە خانەنشینکراون بەپێی یاسا
نوێیەکە، ئێمە هانی جێبەجێکردنی خانەنشینکردنی ئەو 830 ئەفسەرەش دەدەین، بەو
شێوەیەی ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیازی کردووە. بەدەرلەوە، لەو باوەڕەداین پێویستە
هەنگاوی هاوشێوە بگیرێنەبەر لەسەر بڕگە هەڵپەسێردراوەکانی چاکسازی، کە وەزارەتی
پێشمەرگە بەرزیکردوونەتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسندکردنیان، بۆ نموونە
ستراتیژیی بەرگریی سەربازی و یەکەی ژمێریاریی یەکگرتوو.
لەکۆتاییدا چاوەڕوانی
پەسەندکردنی داواکارییەکەی هێزەکانی حەفتاین بۆ یەکخستنی فەرماندەیی هێزەکانی
پشتیوانیی دوو لەنێو وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەمانە گرنگترین
هەنگاوەکانی بەرنامەی چاکسازیی وەزارەت و حکومەتن، شانبەشانی یاسای چاکسازی کە
کانوونی دووەمی 2020 لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرچوێندرا.
ئێمە پابەندین بە
پشتگیریکردنی وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەت بۆ ئەم چاکسازییە. هاوکات چاوەڕوانی
هەنگاوەکانی داهاتووین بۆ بەدیهێنانی خۆشگوزەرانیی درێژمەودا و ئاسایشی بەردەوام
لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
سڤێن مۆسلەر، کۆنسوڵی
گشتیی ئەڵمانیا
مایکا کایزەر، جێگری
کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا
دەیڤد هەنت، کۆنسوڵی
گشتیی بەریتانیا
رۆبێرت پاڵاندینۆ،
کۆنسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
وێنەیەک بۆ:
جێگری سەرۆک، بەڕێز شێخ
جەعفەر
جێگری سەرۆک، بەڕێز
موستەفا سەید قادر