وه‌زیری كاره‌با بۆ په‌رله‌مانتاران: خواستی كاره‌با 6000 مێگاواته، به‌رهه‌م 3 هه‌زار و 500
02:37 - 16/12/2021
زه‌مه‌ن
وه‌زیری كاره‌با به
ئه‌ندامانی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی
کوردستان وت: خواستی كاره‌با
6000 مێگاواته، له‌كاتێكدا به‌رهه‌م 3 هه‌زار و 500 مێگاواته.
ئەندامانی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی
کوردستان بۆ بەدواداچوونی دۆخی کارەبا سەردانی وەزارەتی کارەبایان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری
کارەبا بۆ وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران، ئەم بابەتانەی خوارەوە سەبارەت بە دۆخی
کارەبا خستەڕوو :
- ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم بە
13 وێستگەی بەرهەمهێنانەوە 6900 مێگاواتە.
- ئێستا 3500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت.
- خواست لەسەر کارەبا بۆ 6000 مێگاوات بەرز
بووەتەوە.
- نەبوونی سووتەمەنی و گرفتی دارایی رێگرە
لەبەردەم بەگەڕ خستنی چەندین یەکەی وێستگەکانی بەرهەمهێنان.
- ئیستا بە تێکڕایی 13 کاتژمێر کارەبا دەدرێت.
- لە ماوەی ئەمساڵ بە تێکڕایی17 کاتژمێر
کارەبا دراوە.
- 18هەزار و 562 سەرپێچی لابراون و سەرپێچیکاران
سزا دراون.
- بەهۆی پێوەری زیرەکەوە بە فیڕۆچوونی
کارەبا لە %48 بۆ %34 کەم کراوەتەوە.
- پێش بەستنی پێوەری زیرەک، لە دهۆک ساڵانە
600 گۆڕەری کارەبا دەسوتا و هەرکامەیان بە تێچوونی 5000 دۆلار چاک دەکرانەوە.