سەبارەت بە بەخشینی رێزلێنان بە "شوان و شۆفێرێك" لەلایەن پەرلەمانەوە روونكردنەوە دەدرێت
01:30 - 16/12/2021
زەمەن- پشتیوان جەمال
بەرپرسی نووسینگەی سلێمانی
پەرلەمانی كوردستان كە خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە شوان و شۆفێرێك رایدەگەیەنێت، ئەو
كەسانەش وەك هەر كەسایەتییەكی دیكە خزمەتی كۆمەڵگەیان كردووە، بۆیە رێزلێنانیان پێبەخشیون.
لە چەند رۆژی
رابردوودا عوسمان سێدەری، بەرپرسی نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان خەڵاتی رێزلێنانی
بەخشییە "شوانێك و شۆفێرێكی شۆفڵی زنجیر" ئەوەش لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بووە
جێی سەرنج كە بۆچی رێزلێنان بە دوو كەسە دەبەخشرێت.
عوسمان سێدەری كە پەرلەمانتاری
یەكێتیە لە پەرلەمانی كوردستان بە "زەمەن"ی راگەیاند، ئەو شوان و شۆفێرەش
دوو كەسی رێزلێگیراوی كۆمەڵگەن و لەبواری خۆیاندا خزمەتیان كردووە، پاشان كە خەڵات
بە كەسایەتییەكانی دیكە دەبەخشرێت، بۆچی خەڵات بەو كەسانەش نەبەخشرێت؟.
سێدەری روونیكردەوە، ،
شوانەكە خەڵكی ناوچەی شارباژێڕە و زۆر سەركەوتووە و زۆربەی ژیانی بۆ شوانی تەرخانكردووە،
شۆفێری بلدۆزەرەكەش لەبەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەی رێگەوبانی سلێمانی كارمەندە و نزیكەی 40 ساڵە لەو بوارەدا خزمەت
دەكات.