بكوژه‌كان دۆزرانه‌وه.. خزمی ژنه‌كه‌ن و له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن
10:33 - 19/11/2021
زه‌مه‌ن – كه‌ركوك
پۆلیسی كه‌ركوك
ئاشكرایكرد كه سه‌ره‌داوی بكوژی ژن و پیاوه‌كه‌ی كه‌ركوكیان ده‌ستكه‌وتووه‌و كه‌سێك
ده‌ستگیركراوه.
به‌گوێره‌ی
زانیاریه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك، پیاوه‌كه له‌نه‌ته‌وه‌ی كوردبووه‌و ژنه‌كه‌ش عه‌ره‌ب،
تاوانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ژنه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه.
بەپێی لێكۆڵینەوەكان،
پیاوەكە سەربڕدراوەو تەمەنی لە نێوان (50 بۆ 55) ساڵ دەبێت، ژنەكەش بە فیشەك
كوژراوەو تەمەنی لە نێوان (40 بۆ 45) ساڵ دەبێت.
دوای كوشتن‌یان ئۆتۆمبێلەكەیان
لە جۆری هۆندای مۆدێل (2020) بردراوە، بەڵام نیوەڕۆی دوێنێ ئۆتۆمبێلەكە لە نێوان
دووسایدی پەنجاعەلی و گەڕەكی قادسییە هەر لە كەركوك دۆزاوەتەوە.
ژنەكە مامۆستایەو
لە نەتەوەی عەرەبە، هەرچی پیاوەكەیە فەرمانبەری شارەوانی كەركوكەو لە نەتەوەی كوردە.
بەپێی لێكۆلینەوەكانی
پۆلیس، ئاڵتون و پارەش لە ماڵەكە درزاوە بەبێ ئەوەی بڕەكەی بزانن.
یەكێك لە دراوسێیەكانیان
وتی، زۆر نییە هاتوونەتە ئەم گەڕەكە، تەنیا خۆیانن و منداڵیان لەگەڵ نەبووە و ماڵێكی
بێ كێشەو بێدەنگ بوون..