708 عیراق

كۆمسیۆن: 17 رۆژی دیكە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین

07:39 - 19/10/2021

"زەمەن"


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند: دوای ١٧ رۆژی دیکە، ئەنجامەکانی کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران، رادەگەیەنێت.

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای ١٧ رۆژی دیکە و دوای یەکلاییکردنەوەی تانەکان، ئەنجامەکانی کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران رادەگەیەنن.

عیماد جەمیل، وتیشی "ئەمڕۆ سێشەممە، دوایین وادەیە بۆ پێشکەشکردنی تانەکان لەلایەن لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە و تا ئێستا ھەزار و ٣٠٠ تانەمان لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان بەدەست گەیشتووە".

ئەمە لە كاتێكدایە 10ی ئۆكتۆبەر، بەشێك لە خەڵكی هەرێم و عێراق، لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا دەنگیاندا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن