بۆ دانیشتوانی سلێمانی؛ مەترسن نەخۆشیەکە بڵاونیەو لەژێر کۆنترۆڵدایە
01:25 - 29/11/2026
زەمەن_هەواڵ
تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: تەنیا سێ حاڵەت تۆمارکراون کە ھەموویان منداڵن و لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، د.ھێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لەسەر تۆمارکردنی حاڵەتەکانی ھەوکردنی پەردەی مێشک لە سنوری سلێمانی ئاشکرایکرد، تەنیا سێ حاڵەت تۆمارکراون کە ھەموویان منداڵن، بەڵام تەندروستییان جێگیرە و ھیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە.
ئاماژەی بەوەشدا، نەخۆشییەکە بڵاونەبووەتەوە و بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵدایە؛ ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێت و چارەسەر وەربگیرێت، ھیچ مەترسییەکی لەسەر ژیان نابێت.
وتیشی، جۆرە مەترسیدارەکەی کە "بەکتریاییە" لە سلێمانی بوونی نییە، ئەوەی ھەیە جۆرە ڤایرۆسییەکەیە کە تۆمارکردنی ئاساییە.