بهپهله.. ئهمشهو زەیدی و عامری بوو بە شەڕیان
10:21 - 16/11/2026
زهمهن - ههواڵ
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ عەلی زەیدی،
سەرۆک وەزیران، ئێوارەی رۆژی دووشەممە، بێ گەیشتن بە هیچ رێککەوتنێک لەسەر دۆسیەی
جورف لسەخر کۆتایی هاتووە، بەهۆی ناکۆکییان لەسەر مۆڵەتی دیاریکراو بۆ چۆڵکردن و
بژاردەی سەربازیی پێشنیازكراو.
میدیای عێراقیی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە
راگەیاندووە، زەیدی بە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیاندووە، پێداگرە لەسەر
کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی ناحیەی جورف لسەخر بە بێ هیچ مەرجێک، جەختی لەوەش کردووەتەوە،
مۆڵەتی دیاریکراو ئێوارەی هەینی داهاتوو کۆتایی دێت و درێژناکرێتەوەو هێزە سەربازییەکان
لە ئامادەباشیدان بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی هێرشکردنە سەر ناوچەکە.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هەڵوێستی زەیدی
روبەڕوی ناڕەزایەتیی هەندێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بووەتەوە، کە هۆشدارییان
دایە لە مەترسیی پەنابردن بۆ بژاردەی سەربازی و ئەو و لێکەوتە ئەمنییانەی کە رەنگە
لە چەند شارێکدا دروست ببێت.
بەپێی سەرچاوەکە، زەیدی سەرەڕای هۆشدارییەکان پێداگربووە
لەسەر هەڵوێستی خۆی ، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ و ناکۆکی لە ناو کۆبوونەوەکەدا
کە گرژی و دەمەقالێی لێككەوتووەتەوە، بەتایبەت لە نێوان زەیدی و هادی عامری، سەرۆکی
رێکخراوی بەدر، پێش ئەوەی سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەکە بەجێبهێڵێت، لە کاتێکدا سەرکردەکانی
چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەکەیان ماونەتەوە، بێ ئەوەی بگەنە هیچ چارەسەر یان
ڕێککەوتنێک لەسەر ئەم دۆسیەیە