عێراق دەستیکرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 11ـی فەرمانبەرانی خۆی
01:21 - 25/11/2026
لە عێراق دابەشکردنی مووچەی تەمویلزاتی تەواو
بووە و وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە تەمویلکردن و دابەشکردنی
مووچەی مانگی 11ـی فەرمانبەرانی دەستی پێکرد.
- بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین و تی بی ئای
و ئەهلی عێراقیش ئاگادار کراونەتەوە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە جێبەجێ بکەن.
دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقیش نزیکی
10 ڕۆژی پێدەچێت و دواتر نۆرەی مووچەی کوردستانە، واتە بە ئەگەری زۆر مووچەی مانگی
11ـی کوردستان دەکەوێتە هەفتەی دووەمی مانگی 12ەوە.
ئێستا لیستی مووچەی مانگی 11ـی کوردستان لە وەزارەتی
داراییە، وردبینیکردن دەستیپێکردووە و ئەم هەفتەیە تەواو دەبێت، تاوەکو ئێستاش هیچ
تێبینییەکی لەسەر نەبووە.
- سەرچاوەیەکیش لە حکومەتی عێراق دەڵێ، ئەم
دۆخە نوێیەی دروست بووە لە ناوخۆی عێراق و هەروەها لەنیوان هەولێر و بەغداش، هیچ
کاریگەرییەکی نابێت لەسەر دابەشکردنی مووچە و ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان.
- پێشتریش حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی
عێراق ڕایگەیاندبوو بەپێی ڕێککەوتنی نێوان عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور
بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، مووچە زامنە و تێکەڵی هیچ کێشەیەک ناکرێت و لەکاتی
خۆی دەنێردرێت.