یەكێتی ئەوروپا: یاری بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان نەكراوە
07:33 - 12/10/2021
"زەمەن"
ڤیولا ڤۆن کرامۆن، سەرۆکی چاودێرانی نێردەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ چاودێرییکردنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، رەتی کردەوە کە یارییکردن و پێشێلکاری لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام درابێت و رایگەیاند کە پرۆسەکە بەباشی بەڕێوەچووە.
ڤیولا ڤۆن کرامۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەباشی بەڕێوەچووە و یارییکردن و پێشێلکاریی لە پرۆسەکەدا، ئەنجام نەدراوە.
سەرۆکی چاودێرانی نێردەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ چاودێرییکردنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، باسی لەوەش کرد کە بەپێی ئەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندووە رێژەی بەشدارییکردن لە ھەڵبژاردنەکاندا، ٤١ لەسەدا بووە.
ڤیولا ڤۆن کرامۆن وتیشی: "ئازادی رادەبڕین لە میانی ھەڵبژاردنەکاندا رێزی لێ گیراوە، چونکە عێراقییەکان ئازادانە دەنگی خۆیان داوە و بەشێوەیەکی گشتیی پرۆسەکە بەڕێژەی ٩٥ لەسەدا بەباشی بەڕێوەچووە".