یەکەمین سەرۆککۆماری ئێران لە دوای "شۆڕشی پاشایەتی" کۆچی دواییکرد
11:52 - 09/10/2021
زەمەن-جیهان
یەکەمین سەرۆککۆماری ئێران دوای "شۆڕشی پاشایەتی ئێران" لە تەمەنی 89 ساڵیدا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پاریس کۆچی
دواییکرد.
ئەبو حەسەن بەنی سەدر یەکەم سەرۆک کۆماری ئێران بوو لە دوای "شۆڕشی پاشایەتی ئێران" لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە پاریس کۆچی دواییکرد.
ئەبو حەسەن بەنی سەدر پێشتر وازی لە پۆستەکەی هێناوەو
بەرەو فەرەنسا هەڵهاتووە، ئەمەش دوای ئەوەی تۆمەتبار کرا بەوەی خیانەتی کردووە لەکاتی
شەڕی نێوان عێراق و ئێران.
ئەبو حەسەن بەنی سەدر لەساڵی 1933 لە شاری هەمدانی ئێران
لەدایکبووەو دوای شۆڕشی ئێران دەبێتە یەکەم سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لەساڵی 1980 بۆ
1981 و خاوەنی یەک منداڵە.