ئامارێكی نوێی تایبەت بە كۆرۆنا راگەیەندرا
04:23 - 27/09/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری دۆخی کۆرۆنای لە عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه، تووشبوون كەمیكردووە، به‌ڵام لە كوردستان هێشتا رێژەكە بەرزە.
لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەری عێراق دوو هه‌زار و 447 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، لە بەرامبەردا چوار هەزار و 156 تووشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە2. 95%، ئەوەش بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق.
هەر بەپێی ئامارەکە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 32 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، له‌و ژماره‌یه 10 كە‌سیان له هه‌رێمی كوردستان بوون.