299 عیراق

كڕین و فرۆشتن بە كارتی دەنگدان حەرامكرا

02:21 - 24/09/2021

زەمەن-

دەستەی باڵای فەتوای سوننە لەعێراق رایدەگەیەنێت، هەر هاوڵاتیەك كارتی دەنگدانەكەی بفرۆشێت پارەكەی حەرامە، چونكە ئەو كارتە تایبەتە بەمافی ئەو هاوڵاتییە و بە هەر هۆكارێك بێت ئەو هاووڵاتیە ئەو كارتە بفرۆشێت پارەكەی حەرامەو دەچێتە چوارچێوەی پێشێلكردنی مافی تاكەوە.

دەستەی باڵای فەتوای سوننە لەعێراق لە فەتوایەكدا رایگەیاندووە، هەر كاندیدێك پەنا بۆ ئەو كارە ببات، ئەوە دەچێتە چوارچێوەی گەندەڵییەوە دەستەی نەزاهە دەبێت لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكات و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانیش پێویستە ئەو كاندیدە لەپرۆسەی هەڵبژاردن بكاتە دەرەوە.

لە رۆژانی رابردوودا بڵاوكرایەوە كە لەشارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كارتی دەنگدان مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت، ئەوەش لە كاتێكدایە ماوەی نزیكەی دوو هەفتەی ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن