سەرەتا
هەواڵ
کوردستان
عیراق
جیهان
ڕاپۆرت
کوردستان
عیراق
جیهان
دیمانە
ئابوری
بیروڕا
تەندروستی
شیوازی ژیان
کولتوور
ئەرشیف
ماڵپەرە کوردیەکان
792
کوردستان
ژنە خۆشەویستەكەی ناو سیاسەت دەڕوات
06:08 - 18/09/2021
زەمەن_شیكاری
لە 26ی ئەم مانگە، ئەنجێلا مێركڵ واز لە كاری سیاسی دەهێنێت، دوای 16 ساڵ لە سەرۆكایەتی دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە ئەڵمانیا.
كاتێك ئەم ژنە ئاسنینە رایگەیاند كە خۆی كاندید ناكاتەوە بۆ خولی پێنجەمی راوێژكاری ئەڵمانیا، جەماوەرەكەی لە دەستنەدا، وێنەكەشی لەلای خەڵك نەشێوا، وڵاتەكەشی نەرووخا.
"دایكی هەموان" كە زۆرجار بەو نازناوە ناوی دەهێنرا، دەسەڵات نەیگۆڕی، لە خانویەكی ئاساییدا مایەوە، خۆی پێداویستیەكانی رۆژانەی دەكڕی، لەگەڵ هاوسەرەكەی بە هاوبەشی كاروباری ماڵەوەیان دەكرد و وەكو ژنە مۆدێڵێكیش دەرنەدەكەوت.
مێركڵ كە بە بەهێزترین ژنی دونیاش دادەنرێت، لە پێناو بەهێزی وڵاتەكەی و بەرژەوەندی گەلەكەی كاری كرد.
كاتێك دەسەڵات بەجێدەهێڵێت، پێگەی ئەڵمانیای لە یەكێتی ئەورووپا و جیهان لە بەرزترین ئاستدا جێگیر كردووە، لەسەرجەم بوارەكاندا، سیاسەت، بەرگری، دارایی و ئابووری، كۆمەڵایەتی و ژینگە.
پراگماتیكی و ئینسانیەت ناسنامەی سیاسی ئەم ژنە ئاسنینە بوون، هەندێكجار نەیارەكانی بەوە تۆمەتباریان دەكرد، كە خاوەنی هیچ ئایدۆلۆژیایەك نیە.
لە ساڵانی رابردوودا رەخنەكان لەسەری زۆربوون، بەهۆی هەڵوێستی بەرامبەر پەنابەران، ئەو دەرگاكانی ئەڵمانیای بەرووی پەنابەراندا كردەوە.
مێركڵ بە توندی پابەندی پرەنسیپە سیاسیی، ئابوری، مرۆیی و ئەخلاقیەكانی دەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێكجار نەرمییەكی بێسنووری بەرامبەر نەیارە نێودەوڵەتیەكانی دەبوو.
دوای رووخانی دیواری بەرلین لە ساڵی 1989، مێركڵ پەیوەندی بە بزوتنەوەی رابونی دیموكراتی كرد، لە ساڵی 1990 بووە وتەبێژی رۆژنامەوانی حزبەكە. هەر ئەو ساڵە حزبەكە پەیوەندی بە هاوپەیمانی پارێزگاران لە پێناو ئەڵمانیا كرد، كە هاوپەیمانیەتی نێوان یەكێتی كۆمەڵایەتی ئەڵمانیا و یەكێتی دیموكراتی مەسیحی پێكهاتبوو.
لە دیسەمبەری 1990 مێركڵ وەك ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا "بوندستاگ" هەڵبژێردرا، لە ساڵی 1991 لەلایەن هیلمۆت كۆڵ راوێژكاری ئەڵمانیاوە وەك وەزیری ژنان و گەنجان دیاریكرا.
لە كۆتاییەكانی 1999 ئابڕوچونێكی دارایی بەرۆكی حزبی یەكێتی دیموكراتی مەسیحی گرت، بەهۆی وەرگرتنی پشكی نایاسایی لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، بەڵام مێركڵ لە نامەیەكی كراوەدا داوای لە ئەندامەكانی حزب كرد پەڕەیەكی نوێ هەڵبدەنەوە، ئەوەش ئاستی جەماوەری بەرزكردەوە.
لە 10 ئەپریلی 2000 وەك سەرۆكی حزبی یەكێتی دیموكراتی مەسیحی هەڵبژێردرا، بووە یەكەم ژن و یەكەم بەرپرسی نا كاسۆلیكی سەركردایەتی ئەو حزبە بگرێتە دەست، وەكو سەرۆكی حزبیش ئاڵنگاریی ئابڕوچونە داراییەكە بوو.
لە هەڵبژاردنی سێپتەمبەری 2005دا هەردوو حزبی یەكێتی دیموكراتی مەسیحی و حزبی سۆشیالیستی دیموكراتی لەسەر حكومەتی ئیئتیلافی رێككەوتن مێركڵ سەرۆكایەتی گرتە دەست.
لە 22ی نۆفەمبەری 2005 مێركڵ پۆستی راوێژكاری ئەڵمانیای وەرگرت و بەوەش بووە یەكەم ئافرەت و یەكەم كەس لە ئەڵمانیای رۆژهەڵات ئەو پۆستە وەربگرێت.
لە ئۆكتۆبەری 2018دا حزبی یەكێتی دیموكراتی مەسیحی خراپترین ئەنجامی لە هەڵبژاردنەكانی ویلایەتی باڤاریا بەدەستهێنا لە ماوەی نیو سەدەدا، دوای مانگێك لە ویلایەتی هیسن بە هەمانشێوە ئەنجامەكانی خراپ بوون، مێركڵ رایگەیاند كە چیتر خۆی كاندید ناكاتەوە بۆ سەرۆكایەتی حزب و لە كۆتایی ماوەی خولی سەرۆكایەتیەكەشیدا لە 2021 دەستبەرداری پۆستی راوێژكاری ئەڵمانیا دەبێت.
لە نێوان دوو دیدگا بۆ کوردستان
بنبەستی سیاسی لە هەرێمی کوردستان؛ بژاردەو لێكهوتهكان
دهقی كارنامهكهی عهلی زهیدی بۆ كابینهی نوێی حكومهتی عێراق
کە ناوی سلێمانی هێنرا، شەپقەکانتان دابگرن!
ئایا خۆپیشاندانەکان گەیشتوونەتە ئەو “بارستە هەستیارەی” کە توانای ڕووخاندنی ڕژێمی هەبێت؟
سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی چۆن دەستگیرکران؟.. لە شۆفێری پاسەوە بۆ زیندانی ئەمریکا
توێژینەوەیەکی دامەزراوەی ڤیژن: نزیكەی 70%ی هۆکاری کۆچی زۆربەی گەنجانی ڕاپەڕین بێکارییە
كورسی سەرۆک وەزیران، ماڵی شیعە دابەش دەکات
نوری مالیکی و محەمەد شیاع سوودانی و قاسم ئەعرەجی شەڕی بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن
دواتر
1
2
3
4
5
6
7
پێشتر
سۆشیال میدیا
بیروڕا
د. مەجید ساڵح
خۆراسانی و دشداشەکانی
د.بەختیار شاوەیس
هەگبەی زەیدی لەکۆشکی سپی !
هەندرێن شێخ راغب
چەتەگەری بەنزین
رەووف محەمەد ئالانی
بەدیهێنانی خەونەکان لە ڕێگەی پەروەردەوە
لاوک سەلاح
پارتی سیاسی: ئایا رۆڵی ماوە؟
فەرمان ڕەشاد
گەندەڵی و ململانێی مانەوە
د. چۆلی ئهسعهد
خۆ بە پاڵەوانکردن لە میدیای کوردیدا
د.بەختیار شاوەیس
عەمار حەکیم و ئاسایشی نیشتمانی هەرێم
ڕۆژنامەی زەمەن
وتاری هەفتانەی گۆڕان
زەمەنی ڕەمەزان
دایەلۆگی نێوان عێراق و ئەمریكا
رووماڵی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا
یەک ڕۆژ
یەک هەفتە
یەک مانگ
بەپەلە.. گەرما ١٠ هەزار کەسی کوشت
پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: ئەگەر کەسێک دوو ژنی هەبێت دەتوانێت تەنها یەک کۆبوونی خۆراک دروست بکات
لە سێشەممەوە ٣ پلە گەرما دادەبەزێ و گەرمای بەتین نامێنێ
بەهای ١٠٠ دۆلار بۆ خانەی 153 هەزار دابەزیەوە
بەپەلە.. نەوەی نوێ کۆبونەوەی هەفتەی داهاتووی بایکۆتکرد
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین
لە عێراق سبەینێ كرایە پشوو
بەهۆی کارەبای 24 سەعاتییەوە شەش هەزار موەلیدە کوژێنراونەتەوە
بەپەلە.. هەولێر و بەغداد گەیشتنە ڕێککەوتن
راگەیەنراوێك لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە
ئەوەی حسابی پاکە، لە محاسەبە بێباکە!
خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی ،هاوپەیمانیی فریودەرانە
کولتوور
ئەوەی حسابی پاکە، لە محاسەبە بێباکە!
خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی ،هاوپەیمانیی فریودەرانە
لە ستایشی رەفیق سابیردا….
شیعرێک بۆ دایکم و ھەموو دایکانی جیھان، بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی ژنانەوە!
شاعیر و نووسەری ناسراوی کورد رەفیق سابیر لە سوێد کۆچی دواییکرد