لە عێراق سبەینێ كرایە پشوو
04:10 - 07/07/2026
سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بۆنەی مەڕاسیمی بەخاكسپاردنی
ڕێبەری باڵای ئێران، سبەینێی لە تەواوی دامودەزگاكان كرد بە پشوو.
ئەم بڕیارە لە كاتێكدایە، كە هێشتا حكومەتی هەرێم
هیچ بڕیارێكی لەو بارەیەوە نەداوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە،
فالح زەیدی، سەرۆك وەزیران بڕیاریداوە سبەینێ لە تەواوی وەزارەت و دامودەزگاكانی
وڵات بكرێتە پشوو.
دەشڵێت: پشووەكە بە بۆنەی مەڕاسیمی بەخاكسپاردنی
ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانەوەیە.