بەهۆی کارەبای 24 سەعاتییەوە شەش هەزار موەلیدە کوژێنراونەتەوە
12:29 - 09/07/2026
زەمەن - هەواڵ
وەزارەتی کارەبای
هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت؛ لە ئێستادا توانیویانە کارەبای بەردەوام
بۆ 90%ی هاوبەشان دابین بکەن، ئاماژەی بەوەشکردوە ئەمە بوەتە هۆی کوژاندنەوەی شەش
هەزار موەلیدە لە سەرناسەری هەرێمدا.
دەقی راگەیەندراوەکەی
وەزارەتی کارەبای هەرێم
لەپێناو رێکخستنەوەی
تۆڕی کارەبا و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان، توانراوە پرۆژەکانی بەرهەمهێنان،
گواستنەوە و دابەشکردنی كارەبا بەرفراوان بکرێن، کە دەرئەنجامەکەی کوژاندنەوەی
6,000 موەلیدە و زیادبوونی بەرچاوی کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بووە لە سەرانسەری
هەرێمی كوردستان.
یەكەم: لە سێكتەری
بەرهەمهێنانی كارەبا 1,974 مێگاوات كارەبای تازە، لەم وێستگانەی خوارەوە بەرهەم هێنرا:
1- لە وێستگەی خورماڵە (500 مێگاوات).
2- وێستگەی هەڵمیی خەبات (300 مێگاوات).
3- وێستگەی گەرمیان (165 مێگاوات).
4- وێستگەی بازیان (750 مێگاوات).
5- وێستگەی دێرەلۆك (38 مێگاوات).
6- لە وێستگەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك
(87 مێگاوات).
7- لە وزەی خۆر : 134 مێگاوات لە سەرانسەری
هەرێمی کوردستان.
دووەم: لە سێكتەری
گواستنەوەی كارەبا توانیمان 61 پرۆژە ئەنجام بدەین بە گوژمەی 372,84 ملیۆن دۆلار
1- لە هەولێر و سۆران: 31 پرۆژە، بە گوژمەی
233,72 ملیۆن دۆلار.
2- لە دهۆك و زاخۆ: 8 پرۆژە، بە گوژمەی
40,13 ملیۆن دۆلار.
3- لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین:
22 پرۆژە، بە گوژمەی 98,99 ملیۆن دۆلار.
سێیەم: لە سێكتەری
دابەشكردنی كارەبا توانیومانە 3,880 پرۆژە ئەنجام بدەین بە گوژمەی 259،27 ملیار دینار
1- لە هەولێر و سۆران : 1,125 پرۆژە، بە
گوژمەی 109,742 ملیار دینار.
2- لە دهۆك و زاخۆ : 531 پرۆژە، بە گوژمەی
35,239 ملیار دینار.
3- لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین:
2,224 پرۆژە، بە گوژمەی 114,286 ملیار دینار.
4- گەیاندنی كارەبا بۆ 575,000 هاوبەشی
كارەبای تازە.
5- دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ لە 90%ی
هاوبەشانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.
6- كوژانەوەی 6,000 موەلیدە لەناو گەڕەكەكان.
7- لابردنی زیاتر لە 62,688 سەرپێچیكار لەسەر
تۆڕی كارەبای هەرێمی كوردستان.
8- هەمواركردنەوەی گرێبەستەكانی بەرهەمهێنانی
كارەبا، لە ئەنجامدا ساڵانە زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی
كوردستان گەڕایەوە.