مەترسییەکانی بەکارهێنانی پانکە چین؟
11:43 - 28/07/2021
زەمەن-تەندروستی
لە وەرزی هاویندا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە
پانکە بەکاردەهێنرێت و بەپێی وتەی شارەزایانیش دەبێتەهۆی گواستنەوەی کۆرۆنا.
ماڵپەڕی ئەلفەن لە پەڕەی تەندروستیدا بڵاویکردەوە، ئەگەر
لە ژورێکدا پانکە ئیش بکات و چەند کەسێکی تێدا بێت کە یەکێکیان تووشبووی کۆرۆنا بێت،
ئەوا ئەوانی دیکەش تووش دەبن، چونکە هەوای پانکەکە ڤایرۆسەکە بڵاودەکاتەوە.
لەلایەکی
دیکەشەوە ئەو کەسانەی تووشبوونی رەبۆن، پانکە زیانی بۆیان هەیە چونکە دەبێتەهۆی
وشکبوونی دەم و لووتیان، لەکاتێکدا زیان بە پێست و چاویش دەگەیەنێت و وشکیان
دەکات.