دوو خوشک بههۆی کاری براکەیانەوە ئەشکەنجە دەدرێن
12:33 - 27/07/2021
زهمهن_رۆژههڵاتی كوردستان
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ لە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو خوشکیان بانگ کردووە و و لەژێر فشار و ئەشکەنجەدا داوایان
لێ کردوون براکەیان کە لە وڵاتی نەرویجە واز لە چالاکییەکانی بهێنێت.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند،
لە رۆژانی رابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دوو خوشکیان بەناوەکانی
"هاجەر ئەرسزادە"ی تەمەن 41 ساڵ و " کولسووم ئەرسزادە"ی تەمەن
38 ساڵیان بانگ کردووە و ماوەی هەشت کاتژمێر لێکۆڵینەوەیان لێ کردن و ئازار و
ئەشکەنجەیان داون.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
"هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ لە ساڵانی رابردوودا بەردەوام ئەو دوو
خوشکەیان بانگ کردووە و داوایان لێ کردوون کە گوشار بێنن بۆ براکەیان کە لە وڵاتی
نەرویج ڕۆژنامەنوسە واز لە چالاکییەکانی بهێنێت."
رێكخراوهكه
دهڵێت، " دوایین
جار کە ئەو دوو خوشکە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراون داوایان لێ کراوە تا
نووسراوێک واژۆ بکەن، ئەوانیش ئامادەنەبوون ئەو کارە بکەن و بەوهۆیەوە کەوتوونەتە
ژێر ئازار و ئەشکەنجەی ئیتلاعات بە شێوەیەک کە باسک و دەستی هاجەر توشی برینی قورس
بووە کە لەو وێنانەی بۆ هەنگاو هاتووە ئاسەواری شین بوونەوەی بە دەستیەوە دەبینرێت."
سنار ئەرسزادە کە برای ئەو دوو
خوشکەیە، تەمەنی 39 ساڵە و ساڵی 2011 وەک پەنابەر چووەتە وڵاتی نەرویج و لە
رۆژنامەکانی Friheten, Radikal portal و Utrop چالاکی هەیە و رووداوەکانی
کوردستان لەم رۆژنامانە رووماڵ دەکات.