1029 تەندروستی

هۆکارەکانی کۆبوونەوەی چەوری لە سکدا چین؟

01:06 - 26/07/2021

زەمەن-تەندروستی
زانیارییە تەندروستییەکان دەریدەخەن، خواردنی خێرا و چەوری و شەکر دەبنەهۆی کۆبوونەوەی چەوری لەناوچەی سکدا.

پسپۆڕان ئاماژەبەوەدەکەن ناوچەی سک زۆرترین چەوری تێدا کۆدەبێتەوە، ئەویش بەهۆی خواردنی نا تەندروست و شەکر و قەلەقی و سترێسەوەیە.

هەروەها خواردنی هەندێک دەرمان هۆکاری دیکەیە بۆ کۆبوونەوەی چەوری لە سکدا.

پسپۆڕان ئاماژەبەوەدەکەن، پێویستە بەردەوام وەرزش بکرێت و ئاو زۆر بخورێتەوە، هەروەها گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە بدرێت لەگەڵ خواردنی تەندروست.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن