1621 کوردستان

گەندەڵی لەعێراق و هەرێمی کوردستان (پێناس و فۆرم و شێواز، لێکەوتەو چارەسەر)

06:17 - 25/07/2021

زه‌مه‌ن_شیكاری


گەندەڵی یەکێکە لەدیاردە باوەکانی رۆژگاری ئەمرۆ، لەزۆرێک لەکۆمەڵگاکاندابونی هەیە، وڵاتان بەرێژەو بڕی جیاواز بەدەستییەوە دەناڵێنن. ئەم دیاردەیە بەردەوام لەتەشەنەسەندن و بڵاوبونەوەدایە، بوەتە یەکێک لەسیما دیارەکان بۆ پێوانەکردنی چۆنێتی و جۆرێتی دەسەڵات و سیستمی سیاسی و کارگێری و ئابوری و کۆمەڵایەتی لەوڵاتاندا. واتە ئاستی هەبون و رێژەیی ئەم دیاردەیە، ئاماژەیەکە بۆ رادەی سەرکەوتن و شکستی سیستەم و دەسەڵاتی سیاسی لەوڵاتاندا.

 
گەندەڵی دەردێكی جیهانییە، بەپێی زانیارییەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان، ساڵانە نزیکەی یەک ترلیۆن دۆلاری ئەمریكی دەدرێت بە بەرتیل. هەروەها بەپێی خەمڵاندنەكانیش ساڵانە نزیکەی 2.6 ترلیۆن دۆلار لەڕێگەی گەندەڵییەوە دەدزرێت، كە یەكسانە بەبەهای 5%ی كۆی داهاتی جیهان. بەپێی راپۆرتی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، زۆرێک لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ساڵانە لەریزبەندى پێشەوەى گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندان. لەنێوانیاندا عێراق، کەیەکێکە لەو وڵاتانەی کەلەریزی پێشەوەی وڵاتانی گەندەڵی جیهان ریزبەندکراوە. گەندەڵی لەئێستادا سەرجەمی بوارەکانی ژیانی لەعێراقدا تەنیوە، تائاستی رۆچون بەنێو بوارەکانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری...هتد. هاوکات هەرێمى کوردستانیش، وەک بەشێک لەعێراق، لەگەندەڵی بێبەش نەبوەو رۆژ بەرۆژ ئاست و قەبارەی گەندەڵی تیایدا فراوانترو زیاتر دەبێت.

هاوشێوەی عێراق، لەهەرێمی کوردستانیش، گەندەڵی بەنێو دامودەزگاکانى حکومەتدا بڵاوبوەتەوەو تەشەنەی کردوە، تەنانەت بەرپرسانی حکومی و حیزبی باڵای هەرێم بەئاشکرا، دان بەبونی ئەم دیاردەیەدا دەنێن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتدارانی هەرێم، لەماوەی نزیکەی ٣٠ ساڵی حکومرانیاندا، نەیانتوانیوە سنورێک بۆ گەندەڵی دابنێن و روبەروی ئەم دیاردەیە ببنەوە. بەوپێیەی زۆرێکیان تێوەگلاون لەتۆڕی گەندەڵی و بونەتە بەشێک لەسیستەمی گەندەڵی لەهەرێمی کوردستاندا. بەواتایەکی دیکە، زۆرێک لەبەرپرسانی حیزبی و سیاسی پشکی شێریان لەهێنانە ئارای گەندەڵی بەرکەوتوە. تەنانەت دۆخی گەندەڵییان لەئاستێکی سنوردارەوە، گۆڕیوە بۆ ئاستێکی رێکخراو.

 

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ نوسین و ئامادەکردنی: گەیلان عەباس ئەندامی ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕانه‌

کلیک لێرە بکە بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن