ئهنجامی پشكنین له دوو تهرمهكهی بارهگای پارتی راگهیهنرا
08:41 - 16/07/2021
زهمهن- كهركوك
ئهنجامی پشكنین
له وو دوو تهرمه ئاشكراكرا كه له دوای ڕووداوەکانی 16ی ئوکتۆبەر لەنێو بارەگای
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک دۆزرانەوە.
ئارام ئەحمەد،
کارگێڕی لقی ٣ی پارتی لە کەرکووک بە ماڵپەڕی فەرمیی حیزبهكهی ڕاگەیاند: "ئیدارەی
سەپێندراوی کەرکووک و هەندێ لایەن بۆ ئەوەی پارتی ناشیرین بکەن کوشتنی ئەو دوو کەسەی
تەرمەکانیان لەنێو بارەگای سەرکردایەتیی پارتی دوزرانەوە پارتییان پێ تۆمەتبار
کرد، بەڵام هەر لە سەرەتاوە ئێمە وەک پارتی تۆمەتەکانیانمان ڕەت کردەوە".
بەرپرسەکەی پارتی
لە کەرکووک وتی: "پارتی داوای لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوی کوشتنی ئەو دوو تەرمە
کرد و پێداگر بووین لەسەر ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کەرکووک و ڕای گشتی.''
ئارام ئەحمەد ڕوونی
کردەوە: ''ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەو دوو تەرمە دەرچووە و دەرکەوتووە هەردوو کەسی
کوژراو چوار مانگ دوای رواوهكانی 16ی ئوکتۆبەر کوژراون، ئەوکات پارتی لە کەرکووک
نەبووە تا خەڵک بکوژێت و تەرمەکانیان فڕێ بدات، لەو سەردەمە پۆلیسی فیدڕاڵی لەنێو
بارەگای سەرکردایەتیی پارتی جێگیر بوونە."