794 کوردستان

ئه‌مڕۆ 23 كه‌س به‌ كۆرۆنا مردون و سلێمانی زۆرترین مردنی تێدا تۆمار كراوه‌

04:57 - 18/06/2021

زه‌مه‌ن_عێراق

وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئامارى دۆخى کۆرۆناى لە عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه‌، ئه‌مڕۆ 23 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و پارێزگای سلێمانیش زۆرترین مردنی تێدا تۆمار كراوه‌.


لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەرى عێراق پێنج هه‌زار و 68 تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون، لە بەرامبەردا سێ هەزار و 863 تووشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە گه‌یشتوه‌ته 2. 93%‌، ئەوەش بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق.

هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24کاتژمێری رابردوودا، 30 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، له‌و ژماره‌یه شه‌ش كە‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ‌بوون‌.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن