تا ئه‌م كاته پله‌ی گه‌رما به نزمی ده‌مێنێته‌وه
02:47 - 11/06/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
شه‌ره‌زایه‌كی
كه‌شناسی رایگه‌یاند، سبه‌ینێ پله‌ككانی گه‌رما له هه‌رێم زیاتر روو له
نزمبوونه‌وه ده‌كات، به‌ڵام له رۆژی دووشه‌ممه‌وه پله‌ی گه‌رما روو له به‌رزبوونه‌وه
ده‌كات.
ئاراس جه‌بار
شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند، سبەی شه‌ممه لە
ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای فێنک لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بە
رێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمڕۆ روو لەنزمبوونەوە دەکاتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەسەنتەری
پارێزگاکاندا لەنێوان ٣٥ بۆ ٣٧ پلە ئەبێت لە ناوچەکانی گەرمیاندا لەنێوان ٣٧ بۆ ٤٠
پلە ئەبێت ، ئاسمان ساماڵ ئەبێت و خێرای با ئاسای ئەبێت لە ئاراستەی باشوری
رۆژئاواوە بە خێرای ١٠-١٥کم/س.
به‌پێی پێشبینی ئه‌و كه‌شناسه، لەرۆژی
دووشەمە بەدواوە کۆتایی بەکاریگەری ئەم بارستە ھەوا فێنکە دێت کە ماوەیەکی زۆرە
لەسەر ناوچەکە جێگیر بووە و پلەکانی گەرما قۆناغ بە قۆناغ لەناوچەکانی ھەرێم و
عێراقدا روو لەبەرزبوونەوەی بەرچاو دەکاتەوە بۆ سەروو تێکرای ئاسای خۆی بە رێژەی ٤
تا ٦ پلەی سیلیزی.