بانكى ناوهندی بڕیارێكی بۆ دابهزاندنی نرخی دۆلار دهركرد
06:53 - 10/06/2021
زهمهن_عێراق
بانکی ناوەندی عێراق
رایگەیاند، بڕی خستنەڕووی دراوە بیانییەکان بۆ بانکەکان و کۆمپانیاکان زیاتر دەکات
بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار.
بانکی
ناوەندی عێراق له راگهیهنراوێكدا ئاشكرایكرد، بڕیاریانداوه، بڕی دراوی بیانیی
زیاتر بخاتە بازاڕەوە بۆ بانک و کۆمپانیاکان، ئەمەش لەپێناو دابەزاندنی نرخی دۆلار
و بەدەستهێنانی چەند ئامانجێکی سیاسیی ئابووری.
ئاماژهی بهوهشكردووه، پشکی بانکەکان بڕی ٣٠٠
هەزار دۆلاری هەفتانە، کۆمپانیاکانی ئاڵۆگۆری دراویش کە دابەشبوون بەسەر سێ
کۆمەڵەدا، تیایدا کۆمەڵەی یەکەم هەفتانە دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار،
کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی دووەم ٧٥٠ هەزار دۆلاری هەفتانەیە و کۆمپانیاکانی
کۆمەڵەی C ٧٠هەزار دۆلاری
هەفتانەیە.
ئهوه
ههنگاوهی بانكی ناوهندی دوای ئهوه دێت، نرخی دۆلار بۆ سەرو ١٥٠ هەزار
بەرزبووەتەوە و پێدەچێت لە دوای جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەوە نرخەکەى دابەزێت.