722 عیراق

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مردنی 30 كه‌سی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

04:53 - 05/06/2021

زه‌مه‌ن_عێراق

وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئامارى دۆخى کۆرۆناى لە عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه‌، ئه‌مڕۆ 30 كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەرى عێراق سێ هه‌زار و 154 تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون، لە بەرامبەردا چوار هەزار و 348 تووشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە گه‌یشتوه‌ته 1. 93%‌، ئەوەش بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق.

هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24کاتژمێری رابردوودا، 30 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، له‌و ژماره‌یه چوار كە‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ‌بوون‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن