سه‌رۆكی په‌رله‌مان: لە ھەموو کاتێک زیاتر درک بەخەسارەتی لەدەستدانی نه‌وشیروان مسته‌فا دەکەین
09:45 - 18/05/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له چواره‌مین
ساڵیادی نه‌وشیروان مسته‌فا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەمڕۆ لە ھەموو کاتێک زیاتر درک
بەخەسارەتی لەدەستدانی دەکەین
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی
په‌رله‌مان
په‌یامی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
له ساڵیادی كۆچی دوایى نه‌وشیروان مسته‌فا
له چوارەمین ساڵیادی
كۆچی دوایی سه‌ركرده‌و بیرمەندو سیاسه‌تمه‌داری ناوداری گه‌له‌كه‌مان، ڕەوانشاد نه‌وشیروان
مسته‌فا ئه‌مین، سه‌ری ڕێز‌و وه‌فا داده‌نەوێنین و ئه‌م یاده خەمناکە بەشکۆوە ڕاده‌گرین.
کۆچی دوایی کاک
نەوشیروان بۆشاییەکی گەورەی خستە نێو کایەی سیاسی و تێڕوانینە قووڵ و نیشتمانییەکانی
بۆ چارەسەری دۆزی ڕەوای گەلەکەمان ھەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە، چونکە بەڕێزیان
لەگەڵ ئەوەی سەرکردەیەکی دووربین و سیاسەتمەدارێکی کەم وێنە بوو، هاوکات لەبواری
فیکری سیاسییشدا دیدگای ناوازەی خۆی هەبوو، لە هەموو هەلومەرجێکی نالەباردا
نەخشەڕێگه‌ی بۆ دەربازبوون لە قەیران دەخستەڕوو، بۆیە ئەمڕۆ لە ھەموو کاتێک زیاتر
درک بەخەسارەتی لەدەستدانی دەکەین.
دروود بۆ ڕۆحی پاكی كاك
نه‌وشیروان و سەرجەم شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاریی کوردستان.
د.ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردستان
2021/5/18