ئاماری نوێ.. 29 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا
04:50 - 07/05/2021
زەمەن_عێراق
وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئامارى دۆخى کۆرۆناى لە
عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه، ئه‌مڕۆ 29 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەرى عێراق پێنج هه‌زار و 763
تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون، لە بەرامبەردا شه‌ش هەزار و 289 تووشبوو چاکبوونەتەوە
و رێژەی چاکبوونەوە گه‌یشتوه‌ته 9 . 89%، ئەوەش بەپێى ئامارى وەزارەتى
تەندروستى عێراق.
هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24کاتژمێری رابردوودا، 29 تووشبوو
گیانیان لەدەستداوە، له‌و ژماره‌یه نۆ كه‌سیان له هه‌رێمی كوردستان بوون.