یەكێتی مامۆستایان یاداشتێكی داواكاری دەدەنە وەزیری دارایی
10:36 - 04/05/2021
زەمەن_هەرێمی كوردستان
وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە شاندێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
كرد و یاداشتێكی لەسەر داواكاری مامۆستایان وەرگرت و بەڵێنی جێبەجێكردنیدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە شاندێكی
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كرد.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكە، شاندی میوان سوپاسی وەزیری دارایی و ئابوریان كرد
بۆ سەرجەم ئەو هاوكارییەكانی كە پێشكەش مامۆستایانی كردووە و بە تایبەتی ئەو هەوڵانەی
كە بۆ ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا كراوە، وەزیری دارایی و ئابوری رۆڵێكی باشی هەبووە.
پاشان، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری ئاماژەی بەوە كرد، سیستمی
پەروەردە شایانی ئەوەیە زیاتر پەرەی پێبدرێت و مامۆستایان پێشەنگی كۆمەڵگەی ئێمەن،
دەبێت بە لەبەر چاوگرتنی ئەو دۆخە داراییەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، داواكارییەكانی
مامۆستایان جێبەجێ بكرێت.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان یاداشتێكی
داواكارییان پێشكەش بە وەزیری دارایی و ئابوری كرد. وەزیری دارایی و ئابورییش بەڵێنی
پێبدان لەچوارچێوەی ئەو دەسەڵات و بودجەی لەبەردەستە خزمەتی چینی مامۆستایان بكات.