778 کوردستان

"بەهۆی واسیتەوە، ژەمی پێویستی ڤاکسینی کۆرۆنا نەماوه‌"

02:28 - 04/05/2021

زه‌مه‌ن_هه‌ولێر

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ڕەخنەی توند لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر دەگرێت و ده‌ڵێت، بەهۆی واسیتەوە، ژەمی پێویستی ڤاکسینی کۆرۆنا نەماوە.


تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ده‌ڵێت، سەرچاوەیەک کە خۆی تەندروستکاره‌، بە تۆڕەکەمانی راگەیاند کە ئەمرۆ سەرەی وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینیان بوە، بەڵام بە بیانوی نەمانی ڤاکسینەکەوە نەیاندراوەتێ.

تۆڕه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ‌"بە توندی سەرکۆنەی ئەو بێسەروبەرییە دەکەین کە لە مەسەلەی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بەدی دەکرێت. هاوکات داواگ ڕونکردنەوە لە بەرێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاڕی دەکەین لەم بارەیه‌وە".

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ده‌شڵێت، "بەرپرسەکانی پارتی بە واسیتە و بەدەر لە ڕێنماییەکان ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن. ئەمەش وای کردوە بە بڕی پێویستی ڤاکسین نەمێنێ".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن