وتەبێژى گۆڕان: ئەولەویەت لاى ئێمە بەدەمەوەچونى داخوازییەکانى خەڵک و لابردنى لێبڕینى موچەیە
01:15 - 04/05/2021
زهمهن_سلێمانی
وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان رایگهیاند، ئهوان لەگەڵ دەستورێکى
مەدەنیدان، ئەولەویهتی گۆڕانیش لابردنى لێبڕینى موچە و بەدەمەوەچونى داخوازییەکانى
خەڵکە.
دلێرعەبدولخالق وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان لە کۆنگرەیەکى
رۆژنامەوانیدا ناوەرۆکى کۆبونەوەکەى سەرۆکى هەرێم رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان
ئاشکرا كرد و رایگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا چەند پرسێک گفتوگۆى لەبارەوە کراوە،
یەکێک لەوانە پرسى یەک گوتارى کوردە بۆ داهاتوى عێراق و چۆنیەتى پاراستنى
دەسکەوتەکانى کورد لە بەغدا.
وتیشی، پرسێکى دیکە کە گفتوگۆى لەبارەوەکرا پرسى نوسینەوە و
تەواوکردنى دەستورى هەرێمى کوردستانە، ئێمە لەگەڵ دەستورێکى پیشکەتوو مەدەنیدان،
دەستورێک کە سیستەمى پەرلەمانى و سەروەرى یاسا و شەفافیەت و پرەنسیپەکانى
لامەرکەزى لە خۆیدا کۆبکاتەوە.
وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان ئاماژهی بهوهشكرد، بەسەرۆکایەتى
هەرێممان راگەیاند کە لەگەڵ بەرفراوانکردنى ئازادییە گشتى و مەدەنییەکانین،
پێویستە ئازادییەکان زیاتر بپارێزرێت و مافى رۆژنامەنوس وچالاکوانان زیاتر
بپارێزرێت.
ههروهك جەختى کردەوە، ئهوان لەگەڵ ئەنجامدانى چاکسازى سیاسى
و بەدەمەوەچونى داخوازییەکانى خەڵکن، ئەولەویەتیش لاى ئێمە دابینکردنى موچە و
هەوڵدانە بۆ لابردنى لێبڕینى موچە و قۆرخکارى بازاڕ لەلایەن حزبە
دەسەڵاتدارەکانەوە.