بەوێنە؛ دوایین قۆناغی ڕێگای دووسایدی نێوان هه‌ولێر – دهۆك کرایەوە
05:29 - 19/04/2021
زەمەن_هەولێر
دوایین قۆناغی ڕێگای
دووسایدی نێوان هه‌ولێر – دهۆك (ڕێگای گۆپاڵ) بۆ هاتوچۆی هاونیشتمانیان کرایەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگای
هه‌ولێر، لەكردنه‌وه‌ی رێگاكەیدا لە وتەیەكی پرۆژەكەی بە ستراتیژی و گرنگ ناوبرد‌و
وتی: كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه كاریگه‌ری و ئاسانكاری زۆری هەیە نەک تەنها بۆ هاوڵاتییانی
هەولێر و دهۆک، بەڵکو بۆ هاتوچۆی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش.
ده‌ستخۆشی لەهێمن
گرووپ كرد كه وێڕای ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه،
توانییان ڕۆڵێكی به‌رچاوو له كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی دووسایدی (120) مه‌تری و
(150) مه‌تری هه‌ولێر و رێگای دووسایدی نێوان هه‌ولێر – دهۆك (رێگای گۆپاڵ) بگێڕن
و كاره‌كانیان به خێرایی ڕاپه‌ڕێنن و به‌ر له واده‌ی دیاریكراوی خۆی كۆتایی پێبهێنن.
ئومێد خۆشناو
وتی: به ته‌واوبوونی دووسایدی نێوان هه‌ولێر – دهۆك (رێگای گۆپاڵ)، جگه له‌وه‌ی
خزمه‌تێكی زۆر به بواری بازرگانی و هاتوچۆی هاوڵاتییان ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها
سه‌لامه‌تییه‌كی زۆریش بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان ده‌سته‌به‌ر کراوە، كه به داخه‌وه
تا ئێستا هه‌م به‌هۆی خراپی ڕێگاوبانه‌كان و هه‌میش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران
به رێنماییه‌كانی هاتوچۆ، ڕۆژانه چه‌ندین كه‌س ده‌بوونه قوربانی ڕووداوه‌كانی
هاتوچۆ.
ئەم ڕێگایە بە
ستانداردی نێودەوڵەتی کە درێژاییه‌کەی (35) كیلۆمه‌تره و هه‌موو بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی
تێیدا ڕه‌چاوكراوە به گوژمه‌ی (166) ملیۆن دۆلار و به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
رێگاوبانی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن هێمن گرووپه‌وه ئه‌نجامدراوه.
رێگاكه (6) ئه‌نده‌رپاس
و ئۆڤه‌رپاسی تێدایه، كه تاكه پڕۆژه‌یه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، وه‌ك رێگای
خێرا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.