564 تەندروستی

زیانەکانی زۆر خواردنی شیرینی لە رەمەزاندا

11:56 - 18/04/2021

زەمەن-رەمەزان

لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، رۆژووگران ئارەزووی خواردنی هەموو جۆرە شیرینییەک دەکەن بەتایبەت لەکاتی رۆژوو شکاندندا.

پزیشکەکان رایدەگەیەنن زۆر خواردنی شیرینی لە رەمەزاندا، گرفتی چەند نەخۆشییەکت بۆ دروستدەکات، لەوانە:-


- زۆر خواردنی شیرینی لەکاتی بەربانگدا وات لێدەکات هەست بە تێربوون بکەیت و خواردنی دیکە نەخۆیت.
- ئەگەر زۆر شیرینی بخۆیت، ناتوانیت دوای ئەو ئەو خواردنانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە کانزا و ڤیتامین و ریشاڵەکان کە بەدرێژایی رۆژ جەستەت لێی دووربووە.
- زۆر خواردنی شیرینی دەبێتە هۆی ئەوەی کرداری هەرسکردنی ناو گەدە دوابخات.
- کێشی لەش زیاددەکات.
- ماسولکەکانی دڵ لاواز دەکات و هۆکار دەبێت بۆ توشبوونی کەسەکە بە جەڵتەی دڵ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن