راوێژكارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: خوێندن ده‌كرێت به ئه‌لیكترۆنی
05:29 - 07/04/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
راوێژكارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاشكرایده‌كات، بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی
پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه ده‌درێت و ده‌رگای قوتابخانه‌كان ناكرێنه‌وه.
بڕیاربوو 10ی ئه‌م مانگه ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی
هه‌ڵكشانی تووشبوون به كۆرۆنا درێژه به داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌درێت.
تانیا عوسمان، راوێژكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه ئه‌مڕۆ به‌شداری له
كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای
په‌رله‌مان كرد، به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند: له
كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوو بژارده خرانه‌ڕوو، له‌وانه به‌رده‌وامبوون له پرۆسه‌ی
خوێندن به سیسته‌می ئه‌لكترۆنی یان داخستنی قوتابخانه‌كان.
تانیا عوسمان، ده‌ڵێت: ئه‌م دوو بژارده‌یه دوای ئه‌وه‌بوون، كه وه‌زیری
ته‌ندروستی له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا وتویه‌تی
له رۆژانی داهاتوودا رێژه‌ی تووشبوون بۆ 20% بۆ 30% به‌رزده‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌نده لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان دوای كۆبونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دوو بژارده‌كه یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام راوێژكاره‌كه‌ی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وتی: بڕیاردراوه كه ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م واته درێژه‌دان
به پرۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی و هه‌ر كاتێك دۆخی كۆرۆنا باشبوو ده‌رگای
قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه.