لیستی مووچەی رۆژی پێنج شەممەو شەممە
08:36 - 24/03/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتى دارایی هەرێم سبەینێ پێنجشه‌ممه دەست بە دابەشکردنى مووچەى
مانگى 3 دەکات و لەماوەى کەمتر لە هەفتەیەک، مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
دابەشکردنی موچەی
مانگی (3) بە پێی میکانیزمی مانگی پێشوو. ده‌بێ و له رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ئه‌م وه‌زاره‌ت
و ده‌ستانه مووچه وه‌رده‌گرن:
* وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
* دیوان و لیواكانی
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
* یه‌كه‌ی 70 و 80ی
هێزی پێشمه‌رگه
* وه‌زاره‌تی دارایی
* وه‌زاره‌تی ناوخۆ
* فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی
و به‌رگری و فریاكه‌وتن
* لیوای نه‌وت
* ره‌گه‌زنامه
بەپێى خشتەکەى
وەزارەتى دارایی، رۆژى شەممە 3/27، مووچەى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکارى
شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانى سیاسى و وەزارەتى پەرەوەردە دابەشدەکرێت.
بەپێى خشتەکەى وەزارەتى
دارایی رۆژى 25 ى مانگ دابەشکردنى مووچە دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژى 31ى مانگ، مووچەى
سەرجەم وەزارەت و مووچەحۆران دابەشدەکرێت.
حكومەتی هەرێمی
كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستی بە نزیكەی 895 ملیار دینارە، بەڵام کۆی مووچەی
فەرمانبەرانی بە لێبڕینی 21٪ـەوە 706 ملیار و 187 ملیۆن و 320 هەزار دینارە.