كازمى بە زمانى کوردى پەیامێک بۆ مامۆستایان دەنێرێت
09:53 - 01/03/2021
زەمەن_عێراق
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پەیامێکى بڵاوکردەوە و پیرۆزبایى لە مامۆستایان دەکات و پشتیوانى خۆی بۆ دوپات کردنەوە.
لە
تویتێکدا کە کەمێک لەمەوبەر بە زمانى کوردى بڵاویکردەوە، مستەفا کازمى
نوسیویەتى، "لەجەژنی مامۆستادا گەرمترین پیرۆزبایی لە ستافی فێرکاریی دەکەم.
ئەوان بەزانست و ڕەوشت و نیشتمانپەروەرییان سەرچاوەی هێزی ژیانن".
لەبەشێکى ترى تویتەکەیدا
سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژە بەوە دەکات "ئایندەمان لەسەر پەروەردەکاران وەستاوە
و پشتیوانیان دەبین تا بتوانن وڵات بنیات بنێنەوەو نەوەکانی داهاتوو پێ بگەیەنن".