بەم خواردنانە خۆت لە خەمۆکی رزگار بکە
12:44 - 23/02/2021
زەمەن-تەندروستی
خەمۆکی حاڵەتێکە کە زۆربەی کەسەکان تووشی دەبەن و هەریەکەیان و بە جۆرێکە و بەهۆی شتێکەوەیە، بۆ ئەوەی لەو دۆخە رزگارت بێت دەتوانیت گرنگی بە چەند جۆرێکی خواردن و میوە بدەیت.
ماڵپەڕی "صحتي" بڵاویکردەوە چەند جۆرێک خواردن و میوە بەهۆی دەوڵەمدنبوونیان بە ڤیتامین و کانزاکان هۆڕمۆنی خۆشی لە جەستدەدا زیاتر دەردەدەن وەک (مۆز، ترێی رەش، ئەڤۆگادۆ، بادەم، سپێناخ، چای سەوز، سەلەمون، هێلکە، نەستەلەی رەش.
پسپۆڕان دەڵێن، دەتوانرێت رۆژانە گرنگی بدرێت بەم خواردنانە لەکاتێکیشدا یۆگا و وەرزش کردن رۆڵی زۆریان هەیە لە رزگاربوون لە خەمۆکی.